كار بۆ پاراستنی گەڕەكە كەلەپورییەكانی سلێمانی دەكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پاراستنی گەڕەك و خانوە كەلەپورییەكان لە شاری سلێمانی قائیمقامیەت و شارەوانی و شوێنەواری كۆكردەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، كۆبونەوەیەك تایبەت بە پاراستنی گەڕەك و خانوە كەلەپورییەكان ئەنجامدراو  لەمیانی كۆبونەوەكەشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوبەری شوێنەوار و كەلەپوری سلێمانی و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگی نێوان هەمو لایەك بۆ پاراستنی ئەو شوێنانە كرد بەجۆرێك دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە هاوكار بن.
ئەوەش راگەیەنراوە، رێكاری نوێ دیاریكراوە بۆئەوەی لیژنەی شوێنەوارو كەلەپوری سەربە لیژنە هاوبەشەكان دەستكراوەتر بن و رێگە لە هەموو هەوڵێك بگرن كە بیەوێت زیان بەو گەڕەكانە بگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group