بانكی بازرگانی عیراق هۆشداری دەداتە بەشداربوانی

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بانكی بازرگانی عیراق هاوبەشانی ئاگادار دەكاتەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی ئەوانەوە داوای زانیاریی كەسیی دەكرێت.
لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا لەگەڵ تیمی عیراقی بۆ ئاسایشی هێرشە ئەلكترۆنییەكان، بانكی بازرگانی عیراق رایگەیاندوە، سەرجەم هاوڵاتیان و هاوبەشانی بانكەكەیان ئاگادار دەكەنەوە كە هەندێك پەیجی گوماناوی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بانگەشەی پێشكەشكردنی خەڵات و بەرزكردنەوەی ئاستی كاردە بانكییەكانیان كردوە یاخود بەشێوازێكی تر بانگەشەیان كردوە كە  بانكەكەیان خزمەتگوزاری نوێ پێشكەش دەكات كە ئامانجیان دزینی زانیارییە بانكییەكانەو داوا دەكەن بەشداری چەند زانیارییەكانی هەستیار بكەن وەك ژمارەی كاردی بانكی و ژمارەی نهێنی و ئەو زانیاریانەی كە هاوبەشانیان دەتوانن بچنە ناو كاردەكانیانەوە.
بانكی بازرگانی عیراق راشیگەیاندوە، بەهیچ شێوەیەك داوای ئەو زانیاریانە لە هاوبەشانیان ناكەن لە رێگەی تەلەفۆن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییەوە هەربۆیە داوا دەكەن مامەڵەیان لەگەڵدا نەكرێت و پشت بەو پەیجانە ببەستن كە فەرمین و سەر بە بانكی بازرگانی عیراقن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group