نەوا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەكە دوای ئەوەی تاوانەكەی ئەنجامداوە و هاوڵاتییەكەی بە فیشەك كوشتوە لە شوێنی تاوانەكە هەڵاتوە و هەر دوای روداوەكەش پۆلیس گەیشتوتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای كەمتر لە هەشت كاتژمێر لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیر كراوە و لەئێستادا راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.