نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پێش جەژنی رەمەزان تەواو دەكرێت

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەردەوامەو بەشێكی دوكانەكان نۆژەنكراونەتەوە.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردوەتەوە، بە گوژمەی 5 ملیارو 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگا ماوەی نزیكەی 8 مانگە كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە، تاوەكو ئێستاش نزیكەی 137 دوكان رادەستی خاوەنەكانیان كراونەتەوەو ئەو بەشەی دیكەش كە بە بەشە مێژوییەكە ناسراوە بڕیارە پێش جەژنی رەمەزان تەواوبكرێت و رادەستی خاوەنەكانیان بكرێتەوە.
ئەوەش باسكراوە، بازاڕی قەیسەریی كۆنی هەولێر پێكهاتوە لە 138 دوكان لە نهۆمی ژێرەوەو 55 دوكانیش لە نهۆمی سەرەوە، ئێستا زۆرینەی كارەكانی هەردو نهۆمەكە تەواو بون و پێش جەژن سەرجەم دوكانەكان رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group