فیلمێكی تایبەت بە شەڕی غەزە خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێنا

9 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
فیلمێكی دۆكیومێنتاری ئەو ئۆپراسیۆنانەی سوپای ئیسرائیل دەگێڕێتەوە كە دژی فەڵەستینییەكان ئەنجامیانداوەو لە بەرامبەردا خەڵاتی ئۆسكاری پێبخشراوە. 
ماڵپەڕە هەواڵییەكانی جیهانی بڵاویانكردوەتەوە، فیلمی دۆكیومێنتاری (هیچ خاكێكی تر) خەڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی دۆكیومێنتاری لە 97ەمین خەڵاتی ئۆسكاردا بەدەستهێنا كە لە شانۆی دۆلبی لە هۆلیود بەڕێوەچو، فیلمەكە لە دەرهێنانی باسل عەدرا فەڵەستینی و یوڤاڵ ئەبراهامی ئیسرائیلییە كە ژیانی ناوچەی (مسافر یەتا)ی كەرتی رۆژئاوای غەزە دەگێڕێتەوەو تیشكدەخاتە سەر ئەو ئۆپراسیۆنانەی سوپای ئیسرائیل كە دژی فەلەستینییەكان ئەنجامیداوە لەپرۆسەی روخاندنی ماڵەكان و چۆڵكردنی بە دانیشتوانەكەی و گۆڕینی بۆ ناوچەی مەشقی سەربازی.
ئەوەش باسكراوە، دەرهێنەرەكان لە فیلمەكەدا چیرۆكی دانیشتوانی ناوچەكە دەگێڕنەوەو ڤیدیۆی ئاڵنگارییەكانی نێوان چالاكوانێكی فەلەستینی و رۆژنامەنوسێكی ئیسرائیلی لەناو ململانێی بەردەوامدا دەخاتەڕو، هەروەها لەگەڵ وەرگرتنی خەڵاتەكەدا عەدرا جەختیكردەوە كە فیلمەكە رەنگدانەوەی ئەو واقیعە توندو پاكتاوكاریانەیە كە فەلەستینییەكان توشی دەبن و داواشی لە دانیشتوانی جیهان كردوە رێوشوێنی جدی بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەو نادادپەروەرییە. 




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group