نەوا-
بەبۆنەی رۆژی ژینگەی هەولێرەوە هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە یەك هەزار دار دەستیپێكردو لە قۆناغی یەكەمیشدا چەندین دار چێنران.
پارێزگاری هەولێر بڵاویكردوەتەوە، رۆژی 26/2 بەبۆنەی رۆژی ژینگەی هەولێرو لەچوارچێوەی هەوڵەكانی زیادكردنی رێژەی سەوزایی و جوانتركردنی شەقامەكانی سەنتەری شار، لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەك لە بەرپرسانی یەكەی ئیداری و ئەندازیاران و ژینگە دۆستان، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەستیكرد بەهەڵمەتی چاندنی یەك هەزارو 500 دار لەسەر روبەری 36 هەزار مەتر دوجاو دروستكردنی حەوزێكی گەورەی ئاو بۆ گلدانەوەو ئاودانی دارەكان.
راشیگەیاندوە، لە هەڵمەتەكەدا وەك قۆنانی یەكەم دەستكرا بەچاندنی 200 دارو لە رۆژانی داهاتوشدا قۆناغەكانی دیكەی دەستپێدەكات، لە وتەیەكیشدا پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی رایگەیاند، چی پێویست بێت بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگەی شارەكەیان و پاراستنی ژینگە لای ئەوان لەسەروی هەمو شتێكەوەیە.