نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، گرنگترین رێگا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا-ئۆكرانیا قایل كردنی ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیایە بۆ سەر مێزی دانوستان.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی نیوز، ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لە گفتوگۆ توندەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیای كردو رایگەیاند، ترەمپ هەوڵ دەدات روسیا قایل بكات دانوستان بكات بۆئەوەی بزانێت ئایا رێگایەك هەیە بۆ كۆتاییهێنان بەم جەنگە یان نا.
وتیشی: ئەم پرۆسەیە تەنها كاتێك تەواو دەبێت كە پوتین لەسەر مێزی دانوستان دانیشێت لەئێستادا ترەمپ تاكە كەسە لەجیهاندا بتوانێت پوتین بهێنێتە سەر مێزی دانوستان.