تائێستا پزیشكیان دەستلەكاركێشانەوەكەی زەریفی پەسەند نەكردوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند.
ئاژانسی ئیرنا لە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە حكومەتی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، محەمەد جەواد زەریف نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستەكەی پێشكەش بە مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی كردوە، بەڵام تائێستا وەڵامی نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەكەی نەدراوەتەوە.
زەریف لەكابینەكەی حەسەن روحانی لەساڵی 2013تا ساڵی 2021 وەزیری دەرەوەی ئێران بو، هەروەها بە ئەندازیاری رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دادەنرێت، لە مانگی ئابی ساڵی رابردو بە جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی دەست نیشان كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group