نەوا-
شاندی ئیمراڵی (دەمپارتی) جارێكی تر سەردانی گرتوخانەی دورگەی ئیمراڵی كردەوەو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كۆبوەوە.
لەدوای گەیشتنەوەی شاندەكە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 27/2 پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە بە (پەیامی سەدە) ناونراوە بڵاوبكرێتەوە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیاو كۆتاییهێنان بە شەڕو پێكادانی چەكداری لەنێوان پەكەكەو سوپای توركیا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاویشكراونەتەوە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی ئۆجەلاندا وێنەیەكی نوێی بڵاودەكرێتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا كۆتایی بە شەڕو خوێنڕشتن لەنێوان سوپای توركیاو كورد لە باكوری كوردستان بهێنێت.