نەوا-
بڕیارە رۆژی سێشەممە 4-3 كۆبونەوەیەكی گرنگ لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجام بدرێت.
سەباح سوبحی جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بڕیارە كۆبونەوەیەكی گرنگ لەنێوان وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم و كۆمپانیای ئەپیكۆر لەبارەی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، كۆبونەوەكە چارەنوسسازە لەبارەی كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندوە، كۆبونەوەكە بۆ دوو مەبەستە یەكەمیان لەبارەی كرێی كۆمپانیاكان بۆ دەرهێنانی نەوتە ئەو 16 دۆلارەی دیاریكراوە گەرەنتی بكرێت، دوەمیش لەبارەی قەرزەكانی كۆمپانیاكانی بواری نەوتە كە لە رابردودا نەوتیان دەرهێناوەو ئێستا پارەیان نەدراوە، ئەپیكۆریش هەشت كۆمپانیا لە خۆ دەگرێت و 60%ی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەوان بەرهەمی دەهێنن.
لەبارەی وادەی هەناردەكردنی نەوتیشەوە سەباح سوبحی ئاماژەی بۆ ئەوشكردوە، كۆبونەوەكە یەكلاكەرەوە دەبێت پێشبینیش دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوی زۆر نزیكدا تا نیوەی مانگی ئادار نەوت هەناردەی دەرەوە بكرێت.