نەوا-
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت پلانێكی نوێ بۆ یاریزانە موسوڵمانەكانی دابڕێژێت چونكە بەهۆی كاتی رۆژوی مانگی رەمەزانەوە ناتوانن بخۆن و بخۆنەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوكردۆتەوە، مانگی رەمەزان دەستیپێكردوەو تا 30ی مانگی ئازار بەردەوام دەبێت و ئەم مانگە تایبەتە بە موسڵمانان بەهۆی فەرزكردنی رۆژوگرتن لەسەریان لە بەیانییەوە تا خۆرئاوابون، ئەمەش جگە لە ئەنجامدانی پێنج نوێژی رۆژانە لەگەڵ پابەندبونە ئاینییەكانی دیكەیان و ئەم پابەندبونەش وەرزشوانانی موسڵمان دەگرێتەوە، هەر بۆیە لە یارییەكەی بەنفیكا و بەرشەلۆنەدا كە بڕیارە لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامبدرێت 6 یاریزان كاریگەری رۆژوگرتنیان لەسەر دەبێت.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردوە، سەبارەت بە یاریزانانی بەرشەلۆنە ئەنسو فاتی و لامین یامال ناچارن بەڕۆژو بن و بۆیە ناتوانن لە كاتی بەڕۆژوبونیاندا بخۆن و بخۆنەوە بۆیە یانەكە دەیەوێت پلانێكی گونجاویان بۆ دابنێت، لە رابردوشدا یانەی بەرشەلۆنە هاوكاری یاریزانە موسوڵمانەكانی كردوە لە مانگی رەمەزاندا.