پەرلەمانتارێكی عیراق: دەبێت وەك خۆی یاسای گەڕاندنەوەی زەویی جوتیاران جێبەجێ بكرێت

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، دەبێت وەك خۆی یاسای هەڵوەشاندنەوەی زەوتكردنی زەویی جوتیارانی كورد جێبەجێ بكرێت.
نەجوە كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: بڕیارەكانی سەركردایەتی ئەنجومەنی شۆڕشی هەڵوەشاوە تایبەت بە زەویی جوتیاران كە لێیان زەوتكراوبو بە عەرەبی هاوردە دراوە، پاش بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەو گەڕاندنەوەی خاوەنداریەتی بۆ جوتیارانی كورد دەستێوەردانی سوپای عیراق نایاساییە.
وتیشی، فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامن لەسەر ئەوەی یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، چونكە یاساكە لە رۆژنامەی فەرمیی بڵاو كراوەتەوە، پاش جێبەجێكردنی یاساكە جوتیاران دەتوانن بە ئازادی كاری خۆیان بكەن و زەوییەكانیان بكێڵن، دەستدرێژیی سوپای عیراقیش بۆ سەر جوتیارەكان پێمان دەڵێت هێشتا بڕیارەكانی سەركردایەتی ئەنجومەنی شۆڕشی هەڵوەشاوە لە كەركوك كاریان پێدەكرێت، بەڵام ئیدی نابێت كاریان پێبكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group