نەوا-
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بەنووسراوی فەرمی داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد بڕیاری خەرجكردنی 100 هەزار دینار بەناوی باشتركردنی بژێوییەوە، كەساڵی 2023 بۆ خانەنشینانی عیراق دەركرا، خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە، چونكە ئەوانیش خەڵكی عیراقن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم لەمانگی 7ی ساڵی 2024 ەوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجكرد، بەڵام دواتر لەمانگی 1ی ئەمساڵەوە، بڕیاری خەرجكردنی 100 هەزار دینار بەناوی باشتركردنی بژێویی بۆ خانەنشینان ڕاگرت.
رونیشیكردەوە، لەئێستادا چاوەڕوانی ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی دارایی عیراقین بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم، هاوكات پێیان وایە جێبەجێكردنی تەواوی یاساكە چەند مانگێكی پێبچێت.