كەشناسیی عێراق هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین و بای بەهێز دەدات

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەك كاریگەریی شەپۆلێكی باران بارینی بەخور لەسەر ناوچەكە بەردەوام دەبێت.
كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارنی بەخوڕ و ڕەشەبا ڕو لە ناوچەكە دەكات، كە دەتوانرێت پێی بوترێت جەنگی كەشوهەوا و كەشی ناوچەكە ناسەقامگیر دەبێت و بارانبارینی چڕ و بەخوڕی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە شەپۆلەكە ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و كاریگەرییەكەی لەسەر ناوچەكە دەمێنێتەوە.
ئاشكراشیكرد، بایەكی بەهێز هەمو ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە و بەهۆی ماوەی درێژخایەنی نزمە پاڵەپەستۆی ئاسمانی وڵاتەكە، رەنگە ببێتەهۆی دروستبونی لافا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group