لە رەمەزاندا ئیسرائیل گەیشتنی هاوكارییەكان بۆ غەزە رادەگرێت

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەدوای تەواوبونی قۆناغی یەكەمی ئاگربەست ئیسرائیل رێگری لە چونە ناوەوەی هاوكارییەكان بۆ ناو غەزە دەكات. 
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، ئیسرائیل چونە ناوەوەی هەمو هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ناو كەرتی غەزە دەوەستێنێت  ئەم هەنگاوەش دوای قۆناغی یەكەمی ئاگربەست دێت لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس،  پێشتریش ئیسرائیل رایگەیاندبو پێشنیارێك بە پشتیوانی ئەمریكا پەسەند دەكات بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست لە غەزە بە درێژایی مانگی رەمەزان، ئەمەش لە بەرامبەر ئازادكردنی نیوەی ئەو دیلانەی كە لە ناوچەكەدا ماونەتەوە.
باس لەوەشكراوە، فەلەستینییەكان لە غەزە دەڵێن كە جارێكی دیكە ترسیان لە گەڕانەوە بۆ ناو شەڕ هەیە، ئێستا رۆژو گرتن و مانگی رەمەزان لەنێو داروپەردوە وێرانكراوەكاندا بەڕێدەكەن.
لەوبارەیەشەوە كاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن، چونە ناوەوەی هەمو كاڵاو پێداویستییەكان بۆ كەرتی غەززە رادەگرن لە بەرامبەر رەتكردنەوەی حەمماس بۆ قبوڵكردنی پێشنیارێكی ئەمریكا بۆ درێژكردنەوەی قۆناغی یەكەمی ئاگربەستی شەش هەفتەیی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group