نەوا-
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، بڕیاری ئاگربەستی پە*كە*كە هەمو هێزەكانییان دەگرێتەوە.
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) باسی لەوەشكرد، لە چوارچێوەی بانگەوازی ئۆ*جە*لا*ندا، پە*كە*كە بڕیاری ئاگربەستی دا، كە بڕیارەكە لە دوێنێوە دەستی پێكردوە و هەموو هێزەكانییشیان دەگریتەوە، هەروەها هەموو ئەو فەرماندەیی و یەكینەكانی پەیوەندیدار دەبێت بەرامبەر بەو بڕیارەی كە پارتەكەیان وەریگرتوە بە هەستیارییەوە نزیك ببنەوە و بە تەواوی جێبەجێی بكەن.
ئاشكراشیكرد، بڕیاری ئاگربەست بە تایبەتی بۆ ئەو هێزانەیانە كە لە توركیا و باكوری كوردستانن، بۆیە هەموو تیمە فیداییەكان لەم پرۆسە مێژوییەدا پێویستە هەڵوێست و تێكۆشانێكی تەواو پێش بخەن، دەبێت هەمو هەپەگە و یەكینە پەیوەندیدارەكانی هەستیار بن و بەرپرسیارانە هەڵسوكەوت بكەن.