ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی ئاسمانی و زەمینی لەناوچەی سەنگاو ئەنجامدرا

02/01/2023

نەوا-
ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی ئاسمانی و زەمینی لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG، فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لیوای 711ی هێزەكانی حەفتای هێزی پێشمەرگە و  هێزەكانی هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لەچیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجامداوە.
راشگەیەنراوە، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكە لە كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 2-1 بەڕێوەچوەو تەواوی سنوری سەنگاوی گرتۆتەوە تا كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی خایاندوەو كیوماڵی هەموو ئەو سنورانە كراوە بەمەبەستی دڵنیایی و بەدواداچونی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە.
ئاسایشی سلێمانی باسیلەوەشكردوە، ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆن و كیوماڵە تەنها مەبەست لێی دڵنیابون و بەدواداچونی وردی ئەمنی و سەربازی بوە، لەئەنجامی پشكنین و گەڕانی بەرفراوانی هێزە هاوبەشەكانیش دڵنیابونەوە لە ئارامی و ئاسایشی سەنگاو و دڵنیاییش درایە خەڵكی سەنگاو كە سنورەكەیان كۆنترۆڵەو پارێزراوە.

https://www.facebook.com/100064405192763/videos/3355557268025336

 







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group