زیاتر لە 70 هەزار كارمەندی وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە زەوییان پێدەدرێت

2 رۆژ پێش ئێستا
no

نەوا-
رەزامەندی حكومەتی هەرێم بۆ 73 هەزار كارمەندو فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێدانی زەوی دەرچو.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەولێر بڵاویكردوەتەوە، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە شارەوانی، ئەو 64 هەزار ناوە پۆلیس و زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەگرێتەوە.
ئاماژەشیكردوە، رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لیستی ناوی 9 هەزار پێشمەرگە گەڕاوەتەوە هەر فەرمانبەرێك كە ‏8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سودمەند نەبوبێت زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
لەكۆتایی مانگی رابردو لیستی ناوی نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group