بەسەرپەرشتی سودانی كۆنفرانسی چاودێری لەشاری بەغدا دەستی بەكارەكانی كرد

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆنفرانسی چاودێری ناوخۆیی لەژێر دروشمی (چاودێری هێڵی یەكەمی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پتەوكردنی شەفافیەتە) لەشاری بەغدا دەستی بەكارەكانی كرد.
لەدەستپێكی كۆنفرانسەكەدا سودانی وتەیەكی پێشكەشكردو لەبەشێكیدا رایگەیاند، ئامانج لە كۆنفرانسەكە پەرەپێدانی كاری چاودێری ناوخۆ و چەسپاندنی شەفافیەتە لە راپەڕاندنی ئەركەكاندا، بەگوێرەی ئامانجی یەكەمی كاری بەرنامەی حكومەت كە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییە پێوەری سەرەكییە بۆ باوەڕی هاوڵاتیان بە سیستم و پرۆسەی سیاسی.
وتیشی:  گرنگی چاودێری ناوخۆیی ئەو سیستمەیە كە كاری رێگریكردنە لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، ئەمەش رێگایەكی راستگۆیانەو شەفافەو مامەڵە لەگەڵ یاساو رۆح و ئامانجەكانی دەكات پێش ئەوەی رێنماییەكانی جێبەجێ بكات.
لەبەشێكی تردا سودانی جەختیكردەوە، ئەوەی لەمانگی تشرینی دوەمی رابردودا لەلایەن مەرجەعیەتی باڵاوە دەرچو جدیەتی حكومەت دەسەلمێنێت لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بێكاری و رەخساندنی هەلی كارو چاكسازی ئابوری و خزمەتگوزارییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group