رێكخراوی پەیامنێران ئیدانەی هێرشكردنە سەر كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشە پێدان ئیدانەی هێرشكردنە سەر كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەن لە بازگەی دێگەڵە.
رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشە پێدان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەك هەڵدەكوتنە سەردەزگای میدیایی و رۆژنامەنوسان  روبەڕوی گرتن دەبنەوەو یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 ی تایبەت بەكاری رۆژنامەنوسی پێشێل دەكرێت، لەم خۆپیشاندانانەی مامۆستایان لە بازگەی دێگەڵە هێزێكی ئەمنی لەشاری هەولێر هەڵدەكوتنە سەر ئۆفیسی كەنالی KNN  و دەست بەسەر كەلوپەلی رۆژنامەوانی دەگرن.
 راشیگەیاندوە، ئێمە لە رێكخراوی پەیامنێران ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتەی  هێزە ئەمنیانە دەكەین و بە زەنگێكی مەترسیداری دەزانین و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی ناوخۆی و نێودەوڵەتی دەكەین بەدواداچون بۆ پێشێلكاریەكانی ئەم دوایانەی هێزە ئەمنیەكان بكەن بۆئەوەی لەوە زیاتر كاری میدیایی و رۆژنامەنوسی بەرتەسك نەكرێتەوەو هێزە ئەمنیەكان ناچار بكرێن رێز لە رۆژنامەنوسان و دەزگا میدیاییەكان و ئازادیی كاری رۆژنامەنوسی بگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group