نەوا-
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاهای) ئیدانەی بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای كرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی دادگاكەدا.
لە راگەیەنراوێكدا دادگای لاهای بڵاویكردوەتەوە: دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئیدانەی بڵاوكردنەوەی بڕیارنامەی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات كە ئامانج لێی سەپاندنی سزایە بەسەر بەرپرسانی دادگاكەداو زیان گەیاندنە بە كارەكانی دادگا كە سەربەخۆ و بێلایەنە.
راشیگەیاندوە: دادگای لاهای هاوشانی كارمەندەكانی رادەوەستێت و بەڵێن دەدات بەردەوام بێت لە دەستەبەركردنی دادپەروەری و ئومێد بۆ ملیۆنان قوربانی بێتاوان لە سەرانسەری جیهاندا بگەڕێنێتەوە، داواش لە 152 وڵاتی ئەندام و كۆمەڵگەی مەدەنی و گشت گەلانی جیهان دەكەن لە پێناو دادپەروەری و مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤدا یەك بگرن.
سەرۆكی ئەمریكا بڕیارنامەیەكی ئیمزا كرد كە پێشنیاری سەپاندنی سزا دەكات بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتییدا بەهۆی دەركردنی بڕیاری دەستگیركردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل.