نەوا-
روسیا تا كۆتایی ساڵی رابردو لە لیستی گەورەترین بازاڕەكانی ئۆتۆمبێلی جیهانی پلەی 11ی بەدەستهێناوە، هاوكات چین پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە وەك گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهان.
دەزگای توێژینەوەی ئۆتۆستات بڵاویكردۆتەوە، روسیا تا كۆتایی ساڵی 2024 لە لیستی گەورەترین بازاڕەكانی ئۆتۆمبێلی جیهانیدا بۆ پلەی 11 بەرزبۆتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی پێش خۆیدا واتە 2023 پلەی 16هەمینی بەدەستهێنابو، لەساڵی رابردوشدا نزیكەی یەك ملیۆن و 570 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ لە روسیا فرۆشراون كە بە بەراورد بە پێش خۆی رێژەی فرۆشی 48% زیادیكردوە.
دەزگاكە ئەوەشی خستۆتەڕو، گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا چین بەفرۆشی 26.05 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە پێشەنگی لیستەكەدایە، پاشان ئەمریكا بە فرۆشی نزیكەی 16 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە پلەی دوەمدا هاتوە.