عیراق 10 هەزار مێگاوات كارەبا زیاد دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لە عیراق پلانێك ئاشكرا دەكرێت بۆ بەهێزكردنی سیستمی وزەو زیادكردنی مێگاواتی كارەبا بە رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیایەك بۆ نۆژەنكردنەوەی وێستگەی مەنسورییە.
زیاد عەلی فازل وەزیری كارەبای عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، پلانیان هەیە 10 هەزار مێگاواتی نوێ كارەبا زیاد بكەن ئەویش دوای واژۆكردنی رێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلەكتریك بۆ نۆژەنكردنەوەی وێستگەی مەنسورییە.
وتیشی: بەرهەمهێنانی ئێستامان لەگەڵ تەواوبونی چاكسازی و گەڕانەوەی غازی سروشتی دەبێتە 27 هەزار مێگاوات، لەكاتێكدا بەرهەمهێنانی ئێستا 17 هەزار مێگاواتە ئەویش بەهۆی لەدەستدانی غازی هاوردەوەیە، ئێمە گرێبەستی بەردەواممان هەیە لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلەكتریك و سیمێنس بۆ چاكسازی یەكەكان، لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا رێكەوتنەكە بۆ نۆژەنكردنەوەی وێستگەی مەنسورییە واژۆ دەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group