نەوا-
مانگرتنی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەشاری سلێمانی لەناو خێمەی مانگرتندا بەردەوامەو تادێت باری تەندروستیان خراپتر دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی كە لەناو خێمەی مانگرتندا بۆ نزیكەی 2 هەفتە دەچێت مانیان لە خواردن گرتوە، تادێت تەندروستیان بەرەو خراپبون دەچێت و تەنها لە رۆژی شەممە 8/2 بۆ چەند جارێك چەند مانگرتویەك رەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ چارەسەرو دواتر گەڕێنراونەتەوە ناو خێمەی مانگرتنەكەیان.
رۆژی هەینی شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردیشیان لەگەڵدا بو سەردانی مانگرتوەكانیان كردو بەڵێنیان پێدان پەیامەكەیان بگەیەننە دەسەڵاتدارانی بەغداو چاوپۆشیش لە لایەنی كەمتەرخەم نەكەن.