راهێنەری نوێی دۆرتمۆند: لە داهاتودا دەستكەوتی زۆرمان دەبێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی تۆپی پێی دۆرتمۆند بۆچونی خۆی دەربڕی سەبارەت بە داهاتوی هەڵبژاردنەكەیان و رایگەیاند، دەتوانن لە داهاتودا زۆر سەركەوتن بەدەستبهێنن.
نیكۆ كۆڤاچ راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بۆ روسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی باوەڕیوایە دەتوانن لە داهاتودا زۆر سەركەوتن بەدەستبهێنن، ئەم لێدوانەشی لەكاتێكدایە كە خۆی ئامادە دەكات بۆ دەستپێكردنی ئەركەكانی لە یانە نوێیەكەیدا، كۆڤاچ پێشتریش ئەوەی راگەیاندبو دانوستانەكان لەگەڵ لارس ریكنی بەڕێوەبەری جێبەجێكار زۆر بونیاتنەر بون و زانیاری پێویستیشیان لەسەر دۆخەكە هەبوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، یانەی دۆرتمۆند گرێبەستی كۆڤاچی راگەیاند دوای ئەوەی لە قۆناغی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە شاختار دۆنێتسكی ئۆكرانیای بردەوە، چونكە ئەمە یەكەم سەركەوتنی دۆرتمۆند بو لەساڵی نوێدا. 





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group