نەوا-
دوای ئەوەی باشترین گرێبەستی تۆپی پێی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودیە ئەنجامدا، موچەی نەیماری یاریزانی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی كەمبوەوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایانكردوە، دوای ئەوەی نەیمار دا سیلڤای یاریزانی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی باشترین گرێبەستی لەمێژوی تۆپی پێدا لەگەڵ یانەی هیلالی سعودیە ئەنجامدا ، ئێستا لە یانە بەرازیلییەكەیدا موچەكەی كەمیكردوە.
هاوكات رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەكردوە، نەیمار یاریزانی پێشوی یانەی هیلال و بەرشەلۆنە لە ریزبەندی موچەی یاریزانانی تۆپی پێی جیهانیدا دابەزی دوای ئەوەی باشترین گرێبەستی لەگەڵ یانەی هیلالدا كردو ئێستا موچەیەكی زۆر كەمتر لە یانەی سانتۆس وەردەگرێت.