نەوا-
كۆمارییەكان بە بەدەستهێنانی 218 كورسی توانیویانە زۆرینەی كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەستبهێنن.
جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكە بەتایبەت لە كالیفۆرنیاو كۆلۆرادۆ كە لە ویلایەتە هەرە جەنجاڵەكانی ئەمریكان بەردەوامەو ئەسۆشەیتید پرێس بڵاویكردوەتەوە، كۆمارییەكان بە بردنەوە لە ناوچەیەكی دیكەی كالیفۆرنیا ژمارەی كورسییەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەران گەیاندوەتە 218 و بەم جۆرە زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە دەستهێناوە.
لەلایەكی دیكەوە دیموكراتەكان تاكو ئێستا 210 كورسیان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا ئەنجامەكانی حەوت ناوچە لە كالیفۆرنیاو كۆلۆرادۆ یەكلایی نەبوەتەوەو لە سێ لەو ناوچانە كۆمارییەكان و لەچوارەكەی دیكەشیان دیموكراتەكان لە پێشەوەن.
ئەو پارتەی بتوانێت 218 كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە دەستبهێنێت، زۆرینەی ئەنجومەنەكە پێكدەهێنێت، جگە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها سەرۆكایەتی تەواوی كۆمسیۆنەكانیشی پێ دەدرێت.