نەوا-
لەماوەی 11 مانگی ساڵی رابردودا قەبارەی بازرگانی لەنێوان عیراق و چین گەیشتوەتە 50 ملیار دۆلار.
تسۆی وی باڵیۆزی چین لەعیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەساڵی رابردو تاكو مانگی 11 قەبارەی بازرگانی لەنێوان عیراق و چین گەیشوەتە 50 ملیار دۆلار سەرجەمیشیان بە دراوی ییوان بوە، هەروەها كاركردنیش بە دراوی كاش لەنێوان هەردو وڵاتدا لەقۆناغی سەرەتاییدایەو لە داهاتودا پەرەی پێدەدرێت تاكو ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگ لەنێوان هەردو وڵاتدا.
وی وتیشی: ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا چینییەكان لەعیراقن هۆكارەكەی سەقامگری و ئاسایشە لە وڵات و پیشتیوانیكردنی حكومەتە بۆ ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا بیانییەكان كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیپێدانی حكومەت بە دۆسیەی بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەو كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری و هەژاری لە وڵاتدا.
باڵیۆزی چین وتیشی: لە یەكێك لە ئاژانسە جیهانییەكاندا ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە رێژەی گەشەسەندن لە عیراق لەمساڵدا بەرزبوەتەوە بۆ 4.1%..