نەوا-
رێكخراوی چەكداری داعش لەماوەی روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە چەكێكی زۆری دەستكەوتوەو مەشق و راهێنانی تەواوی كردوە بۆ دەستپێكردنی شەڕێكی نوێ.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە، رێكخراوی داعش ماوەی روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی لە بەشێكی دەشتاییەكانی سوریا قۆستۆتەوە لەڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی رێژەیەكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی جۆراجۆر لە بنكە سەربازییەكانی پێشوی سوریا.
روانگەكە لە سەرچاوەكانییەوە ئاشكرای كردوە كە گروپە چەكدارەكانی ئێرانیش بەر لە كشانەوەیان لە سوریا هەمو چەكەكانیان رادەستی داعش كردوە، بەمدواییانەش داعش مەشق و راهێنانێكی چڕی لە سەربازگە تایبەتەكان لە ناوچەی ئەلحەمادی سوری و لە نزیك شاری سەخنە تەواو كردوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی سەربازیی بەرفراوان.
روانگەی سوریا باسی لەوەشكردوە، ئەم جموجوڵانەی داعش ئامانج لێی راگەیاندنی شەڕێكی نوێیە لە گوندەكانی رۆژهەڵاتی حەما بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەندێك گوندی ستراتیژیی لە ناوچەكەدا.