نەوا-
بەپێی دوایین هەواڵەكانی ئاگركەوتنەوەكەی شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریكا 16 كەس گیانیانلەدەستداوەو خەڵكێكی زۆریش لەژێر فەرمانی چۆڵكردنی ناوچەكانیاندان.
ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردوەتەوە، ئاگركەوتنەوە گەورەكەی شاری لۆس ئەنجلس بەردەوامەو لانیكەم 16 كەس بەهۆی روداوەكانەوە گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 100 هەزار كەسیش لەژێر فەرمانی چۆڵكردنی ناوچەكانیاندان.
ئاماژەشیكردوە، تاڵانچیەكان كێشەیەكی بەردەوامن لەبەردەم دەسەڵاتداراندا چونكە جلوبەرگی ئاگركوژێنەوە دەپۆشن بۆئەوەی لە ماڵە چۆڵكراوەكاندا دزی بكەن.
ئەوەش باسكراوە، چوار ئاگری گەورە لە سەرانسەری ناوچەی لۆس ئەنجلس زیاتر لە 38 هەزار دۆنم زەوی سوتاندوەو لانیكەم 10 هەزار پێكهاتە زیانیان پێگەیشتوە، بای بەهێز بۆتە هۆی ئەوەی ئاگرەكان بەخێرایی تەشەنە بكەن و هەوڵەكانی ئاگركوژێنەوە ئاڵۆزتر ببێت بەتایبەتی فریاگوزاری ئاسمانیی.