نەوا-
وەزیری دارایی عیراق دەڵێت، لە كۆی زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری داهاتی نانەوتی، هەرێم تەنها 320 ملیاری رادەستی بەغداد كردووە.
تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لە كۆبونەوەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەراندا رایگەیاندوە، حكومەتی عیراق زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتیشی رادەستی بەغداد نەكردووە.
ئاشكراشیكرد، هەرێمی كوردستان لە كۆی زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری داهاتی نانەوتی تەنها 320 ملیار دیناری رادەستی بەغداد كردووە.
تەیف سامی باسی لەوەشكرد، وەزارەتی دارایی عێراق موچەی تەواوی مانگەكانی ساڵی رابردووی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە و بەرپرس نین لەو موچانەی حكومەتی هەرێم دابەشی نەكردووە.