نەوا-
بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ئاشكرایكرد، ناوی 150 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت.
سەربەست مەولود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، وردبینی بۆ ناوی 150 هەزار فەرمانبەر كراوە ئەوانەی فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕكردوەتەوە بڕیارە بە نوسراوی فەرمی لیستی ناوی 150 هەزار فەرمانبەر رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنیان.
بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی وتیشی، پێشبینی دەكەن لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیستی ناوی ئەو 150 هەزار فەرمانبەرە پەسەند بكات و بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تا بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، فۆڕمی ئەو 150 هەزار فەرمانبەرە، هی هەر چوار پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانە لە هەمو وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی تێدایە، ئەمەش دەبێتە دوەم قۆناغی دابەشكردنی زەوی.