وردەكاریی تەمەنی خانەنشینبون بڵاودەكرێتەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وردەكاری تەمەنی خانەنشینی لەسەر هەمواری دوەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتو بڵاوكردەوە.
بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەخوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری دوەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتو تەمەنی خانەنشینی ئاسایی دەبێتە 63 ساڵ، واتە 3 ساڵ زیاتر دەبێت لە پێشوتر كە 60 ساڵ بو.
راشیگەیاندوە، بەپێی هەموارەكە ئەوانەی خزمەتی زانكۆییان هەیە واتە (هەڵگری نازناوی زانستی) هەروەها پزیشكی بەنج و دادوەریی و دەرونی، لەگەڵ راوێژكارو راوێژكاری یاریدەدەر لەئەنجومەنی دەوڵەت و فڕۆكەوانی مەدەنی، تەمەنی خانەنشینیان لە 65 ساڵ دەبێت واتە دەتوانن دوو ساڵ زیاتر بەردەوامبن لە خزمەتكردن.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق لەبارەی وردەكاری زیاتری هەمواركردنی یاساكە باسی لەوەكردوە كە ئەوانەی یاسای فەسڵی سیاسی دەیانگرێتەوە، هەروەها كەسوكاری پلە یەك و دوی شەهیدان بەپێی یاسای دامەزراوەی شەهیدان و ئەوانەشی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی دەیانگرێتەوە، تەمەنی خانەنشینیان لە 67 ساڵیدا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group