ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەكات

14 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە وەرزی نوێی یاساداناندا ئەنجامدەدات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەكات.
بەپێی كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە یەكەمین كۆبوونەوەی لە وەرزی نوێدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرت دەدرێت، پاشان لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەكرێت.
هەروەها، بەپێی هەموارە نوێیەكە، تەمەنی خانەنشین بوون لە عێراق لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ بەرزدەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group