هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیچ لایەنێك بەتەنها ناتوانێت 1+50ـی دەنگەكان بهێنێت

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی ئارام بەڕێوەدەچێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە كەناڵ8ـی راگەیاندوە، پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی ئارام بەڕێوەدەچێت، هیچ لایەنێك بەتەنها ناتوانێت 1+50ـی دەنگەكان بهێنێت بۆیە پێویستە لایەنەكان رەچاوی لایەنی بەرامبەر بكەن.
وتوشیەتی، ئومێد دەكەم بانگەشە بەهێمنی بەڕێوەبچێت و دوربێت لە بەریەككەوتنی لایەنەكان، لەجیاتی ئەوەی لە كۆتاییدا بە دڵشكاوانە لەگەڵ یەك دانیشین با لەمسەرەوە دڵێك دروستبكەین هەمومان خزمەتی بكەین.
رۆژی 25ـی مانگی رابردو بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردو تاوەكو 15ـی ئەم مانگە بەردوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group