وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: بە بەهای 157 ملیۆن دۆلار هاوكاریی لوبنان دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند، نزیكەی 157 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاریی مرۆیی بۆ پاڵپشتیی  لوبنانییەكان ڕاگەیاند.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، بەهۆی خراپبوون و دروستبوونی قەیران لە لوبنان، ئەمەریكا نزیكەی 157 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری ڕاگەیاند و ئێمەش پابەندین بە پشتگیریی ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە هاوكارییە بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی ئاوارە و پەنابەران و ئەو وڵاتانەی كە میواندارییان دەكەن.
ڕاشیگەیاند، ئەم یارمەتییە مرۆییەی ئەمەریكا بۆ لوبنان، دوای ئەوە دێت كە واشنتۆن پاكێجێكی هاوكاریی سەربازی بەهای 8.7 ملیار دۆلار بە ئیسرائیل ڕاگەیاند، بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لەناویشیاندا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.
هەروەها بەگوێرەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سەدان هەزار كەس لە لوبنان ئاوارە بوون، بەهۆی هێرشە سەربازییەكانی ئیسرائیل دژی حزبوڵلا، لەناویاندا زیاتر لە 100 هەزار كەس كە زۆربەیان لوبنانی و سووریین، لە سنووری لوبنان هەڵاتوون بۆ ناو سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group