چین.. پاسە وزە نوێیەكان بۆ زیاتر 80٪ زیادیكردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆماری چینی میللـی گەورەترین سیستمی بەرهەمهێنانی وزەی پاكی جیهان و سیستمی بەرهەمهێنانی پۆڵا پاكی دامەزراندوە. 
كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لە روی گواستنەوە بەرەو گواستنەوەی سەوزایی لە ماوەی دەیەی رابردودا زیاتر لە 40 ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەرزی دەردانی گازی ژەهراوی قۆناغ بە قۆناغ كۆتاییان هاتوە.
راشیگەیاندوە، رێژەی پاسە وزە نوێیەكان لە كەمتر 20٪ لە 10 ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ زیاتر لە 80٪ لە رابردودا زیادیكردوە.
وڵاتانی جیهان بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە لەهەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی ئەو گازە ژەهراوییەی دەردەدرێنە ناو بەرگە هەواوە، ساڵی رابردوش لە كۆنگرەی جیهانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كۆپ 28 وڵاتان چەندین راسپاردەو بڕیاریان دەركرد بۆ جێبەجێكردنی پلانی پابەند بون بەو هۆكارانەی كاریگەرییان لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group