كۆمسیۆن: ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن لە تەواوبوندایەو كاغەزی دەنگدان لە ئیمارات چاپدەكرێت

29/09/2024

نەوا-
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان نزیكە.
نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆمسیۆن 95%ی كارەكانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەواوكردوەو 4 رۆژیشە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكردوەو تاوەكو ئێستاش 14 سكاڵا تۆماركراوە.
باسی لەوەشكردوە، ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە تەواوبوندایەو ئێستا كاغەزی دەنگدان لە وڵاتی ئیمارات چاپدەكرێت، ئەوەش خراوەتەڕو كە دەنگدانی تایبەت 18ی تشرینی یەكەم بەڕێوە دەچێت و دەنگدانی گشتیش 20ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت، لە رۆژانی هەڵبژاردنیشدا ناوەندەكانی دەنگدان كاژمێر 7ی بەیانیی دەرگاكانیان دەكەنەوەو كاتژمێر 6ی ئێوارەش دادەخرێت.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group