بانكی ناوەندی: گرێبەستی "هەژماری من" لای ئێمە نییە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لەسەر هەژماری من و توتین بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نیە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، لەسەر هەژماری من و توتین بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نیە، خزمەتگواری لەهەژماری من لەسەر سەرمایەی بانكەكان خۆیانە نەك حكومەت، توتینیش لەوەزارەتی داراییەوە بۆ بانكی حكومیە پاشان بانكی ئەهلی نەك پارە بدرێت بەوەزارەتی دارایی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەردەوامم لەسەر بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توتین بۆ ئەول مەبەستە بەنوسراوی ژمارە (812/د لە 22/7/2024) داوام لەبانكی ناوەندی عێراق كرد ئەو گرێبەستەیان بۆ بنێرێت كەلەنێوان حكومەتی هەرێم و بانكە ئەهلیەكانی هەژماری من هەیە تایبەت بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانكی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (9/5/114555 لە 24/9/2024) دەڵێ ئەو گرێبەستە لای ئێمە نیە.
باسی لەوەشكردوە، داوایكرد ئەو خزمەتگوزاریانە چیە كە لەبانكە ئەهلیەكانی هەژماری من فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەند بن، بانكی ناوەندی دەڵێ ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانكە ئەهلیەكە بدرێت بەفەرمانبەران. 
تایبەت بە توتین بانكی ناوەندی دەڵێت : توتین لەوزارەتی دارایی بۆ بانكی حكومی لەوێشەوە بۆ بانكی ئەهلیە، بەم جۆرەچیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆكاری سەرەكی ئەوەیە كە هەرێم توتین ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group