سەرۆكی لیستی پارتی لە هەڵەبجە: پۆستەری كاندیدەكانمان لە هەڵەبجە دڕێنراون

02/10/2024

نەوا-
سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە دەڵێت، لە هەڵەبجە چەند پیشێلكارییەك بەرامبەر بە پۆستەر و لۆگۆی كاندیدانیان كراوە.
وشیار حسێن بەگ سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی یاساكانی كۆمسیۆن پێویستە دەرفەتی یەكسان بۆ هەمو لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان هەبێت، ئێمە لە سەرەتای بانگەشە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە هێمنی دەستمان بە بانگەشە كردوە چونكە مەبەستمانە پرۆسەكە بگەیەنینە كۆتایی.
ئەوەشی راگەیاندوە، لە هەڵبژاردن براوەو دۆڕاو نییەو گرنگیشە دەستكەوتەكانمان بپارێزین و ئەو حكومەتە باشتر و تۆكمەتر بكەین، بەڵام دوای ئەوەی وێنە و پۆستەری كاندیدەكانمان هەڵواسی، دوای رۆژێك بە بەرنامە پۆستەرەكانی ئێمەیان دڕاندوەو فڕێیان داوە، هیوادارین دەزگا ئەمنییەكان كە ئەركیان پاراستنی لۆگۆكانی ئێمەو لایەنەكانی دیكەیە رێگری لەو دۆخە بكەن كە لە هەڵەبجە دروست بوە، هەروەها سەری وێنەكانیان لێكردۆتەوە كە كارێكی ناشرینە. 
باسی لەوەشكردوە،  لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن سكاڵا لەسەر ئەو پێشێلكارییانە تۆمار دەكەن چونكە ناكرێت پۆستەرەكان هەڵواسن و دوای كاتژمێرێك بدڕێنرێن و لێبكرێنەوە.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group