پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا رادەگەیەنرێت

4 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ناوی ئەو یاریزانانەی راگەیاند كە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بۆ ساڵی 2023-2024.
ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویكردۆتەوە، لیستی سێ یاریزانی پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بۆ ساڵی 2023-2024 بەئامادەبونی ئەستێرەكانی ئوردن و قەتەر دوای بەشداریكردنی وڵاتەكەیان بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی جامی ئاسیا هەریەكە لە یاریزانان یەزن نەعیماتی ئوردنی و سیئۆل یانگ وی كۆریای باشور و ئەیمەن عەفیفی قەتەریی پاڵێوراو بون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا.
ئەوەش باسكراوە، سەبارەت بە كاندیدەكانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا لەساڵی 2023دا كۆرتنی فینی ئوسترالی و كیكۆ سێكی ژاپۆنی و كیم هی ری كۆریای باشور بون، گۆڵكاری دوایین جامی ئاسیای ساڵی 2024 ئەكرەم عەفیفی ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر بو بە تۆماركردنی 8 گۆڵ كە لە بردنەوەی نازناوی وڵاتەكەی بەشداربو، هاوكات یەزان نەعیمات 4 گۆڵی لە پاڵەوانێتییەكەدا تۆماركرد.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group