زیاتر لە 130 هاوڵاتی لوبنان گەیشتنە فڕۆكەخانەی بەغدا

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیان لە زیاتر لە 130 هاووڵاتی لوبنانی كردوە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیكردوە لە زیاتر لە 130 هاووڵاتی لوبنان كە بەهۆی رەوشی خراپی وڵاتەكەیانەوە رویان لەعیراق كردوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە كارمەندانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بەهاوكاری عەتەبەی كەربەلا ناوی خێزانەكانیان تۆماركردوەو گواستونیانەتەو بۆ شوێنێكی تایبەت تاكو تیایدا بحەوێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group