پیاوێكی ژاپۆنی نزیكەی نیو سەدە لە زینداندا بو دواتر دەركەوت بێتاوانە

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
دادگای ژاپۆن سزای زیندانیی پیاوێكی هەڵوەشاندەوە كە نزیكەی نیو سەدەیە بڕیارەكەی لەسەر جێبەجێكراوەو ئێستا بێتاوانییەكەی سەلمێنراوە.
دەزگاكانی راگەیاندنی ژاپۆن بڵاویانكردۆتەوە، دادگای ناوچەیەكی وڵاتی ژاپۆن بڕیاری بێتاوانی بۆ پیاوێكی ژاپۆنی بەناوی ئیواو هاكامادای تەمەن 88 ساڵ دەركرد كە دەوترێت لە جیهاندا تاكە كەسە كە درێژترین ماوەی لە زیندان بەسەر بردوە، ئەمەش دوای ئەوەی بە هەڵە تاوانی كوشتنی بەسەردا سەپێنراو ماوەی 45 ساڵی لە گۆشەی زینداندا بەسەر برد بەتۆمەتی كوشتنی 4 كەس.
باس لەوەشكراوە، هاكەمادا پێشتر یاریزانی بۆكسێن بوەو تۆمەتبار كراوە بە كوشتنی سەرۆكی كۆمپانیاكەیی و سێ ئەندامی خێزانەكەی داوتر دانی بە تاوانەكەیدا ناوە بەڵام پاشگەزبۆتەوە دوای ئەوە وتویەتی لەژێر فشارو ئەشكەنجەدا دانی بەتاوانەكەدا ناوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، لەساڵی 2008 دا كە یەكێك لە سێ دادوەرەكەی دادگای شیزۆكا كە سزای زیندانی بەسەر هاكامادادا سەپاند داوای لە دادگای باڵا كرد تا دوبارە دادگایی بكرێتەوە چونكە گومانیان هەبوە لەوەی كە رەوتی لێكۆڵینەوەكان بە باشی ئەنجام نەدراون، بەڵام ئەم داوایە رەتكرایەوە، پاشان بەهۆی پشكنینی دی ئێن ئەیەوە لەسەر ئەو پەڵە خوێنانەی لەسەر كراسەكەی بون دەركەوتوە كە سزادراوەكە بێتاوانەو ئازاد كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group