حزبوڵڵا موشەكی بە ئاڕاستەی تەلئەبیب تەقاندەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەگەڵ فراوانبونی ململانێكان لە نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا، حیزبوڵڵا موشەكی بەرەو ئاڕاستەی تەلئەبیب تەقاند.
حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، موشەكێكی بالیستیان بەرەو ناوچەی تەلئەبیب تەقاندوە كە بە تۆڵەسەندنەوە لە تەقینەوە كوشندەكەی پەیجەرەكان لە سەرانسەری لوبنان ناوی بردوە، هاوكات هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل دەڵێن: لە كاتێكدا بەشێك لە تەلئەبیب بە سیستمی  ئاگاداركەرەوەی موشەك بە ئاگاهاتن رێگری لە كەوتنە خوارەوەی  موشەكەكە بۆ سەر خاكی ئیسرائیل كراوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئاكامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تا ئێستا لانیكەم 569 كەس كوژراون و دەیان هەزار كەس بە ناچاری ماڵەكانیان جێهێشتوە،  بڕیاریشە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبێتەوەو تاوتوێی پەرەسەندنی ململانێكان بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group