تادێت ژمارەی كوژراوانی لوبنان بەرزدەبێتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری تەندروستی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان كوژراون بەرزبوەتەوە.
فیراس ئەبیەز وەزیری تەندروستی لوبنان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو دەستدرێژییانەی كە تا ئێستا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان ئەنجام دەدرێن 558 كەس كوژراون و یەك هەزارو 835ی دیكەش برینداربون.
راشیگەیاند، لەنێو كوژراوەكاندا، 50 منداڵ و 94 ئافرەت و چوار كارمەندی فریاكەوتن هەن، هەروەها تائێستا 14 ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس لە لوبنان، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە كراونەتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group