شارەزایەكی سەربازیی: حزبوڵڵا رێكەوتنی دیپلۆماسی بكات دۆخی لوبنان نابێت بە غەزە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
شارەزایەكی بواری سەربازی راگەیاند، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا پێشتر دەستیپێكردبو ئیسرائیل قۆناغی یەكەمی بە بۆردومانی ئاسمانی دەستپێكردو ئەگەر رێكەوتن نەكرێت شەڕەكە گەورەتر دەبێت.
ریاد كاهواجی شارەزای سەربازی بە كەناڵی عەرەبیە نیوزی راگەیاندوە، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەستیپێكردوەو قۆناغی یەكەمی بۆردومانی ئاسمانی بو لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەگەر حزبوڵڵا لەسەر چارەسەری دیپلۆماسی هاوڕا بێت ئەوا دەتوانێت رێگری لە پەرەسەندنی دۆخی ئێستای لوبنان بكات كە بوەتە گۆڕەپانی بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل.
كاهواجی تیشكیشی خستۆتە سەر ئەوەی نەتانیاهۆ حكومەتەكەی پێیانویە رەنگە ئەم بۆردومانە ئاسمانییانە بەس بێت بۆ ئەوەی حزبوڵڵا رازی بكات كە بەدوای چارەسەرێكی دیپلۆماسیدا بگەڕێت و دۆخی لوبنان لە غەزە جیابكاتەوە، ئەگەرنا ئەوان زەمینە سازی دەكەن بۆ ئامادەكارییەكانی قۆناغی دوەمی شەڕ كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە هێرشی زەمینی دەبێت. 
هەفتەی رابردو پەیجەرەكان كە ئەندامانی حزبوڵڵا بەكاریان دەهێنا لە سەرانسەری لوبنان تەقینەوەو دواتر (وۆكی-تۆكی)ـییەكانی كە بەكاریان دەهێنا ئەویش تەقینەوە، سەرەنجام بەهۆی هەدو تەقینەوەكە لانیكەم 39 كەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسیش برینداربون.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group