پاڵەوانی مۆندیالی 2018 وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند

5 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
رافایەل ڤارانی بەرگریكاری فەرەنسی كە نازناوی مۆندیالی 2018ی بەدەستهێنابو وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند.
ماڵپەڕەكانی وەرزش بڵاویانكردۆتەوە، رافایەل ڤارانی یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدریدو مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی كۆمۆی تازە سەركەوتوەوە بۆ خولی ئیتاڵی كرد، پاش توشبونی بە پێكان لە ئەژنۆیدا وایكرد لە ریزبەندی فەرمیی تیمەكەدا نەمێنێتەوە.
ڤاران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەڵێت، هەزار جار كەوتم و هەستامەوە، ئەمجارەش كاتی ئەوە هاتوە دوای كۆتا یاریم كە بە بردنەوەی جامێك لە وێمبڵی كۆتاییهات لە یارییەكە بوەستم و وازبهێنم.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group