یەكەمین كۆنفرانسی كەشوهەواو ئاسایشی تەندروستی لە بەغدا بەڕێوەچو

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بەشداریان لە یەكەمین كۆنفرانسی كەشوهەواو ئاسایشی تەندروستی لە بەغدا كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، ڕۆژانی ٢٢ شاندێكی وەزارەتەكەیان بەسەرپەرشتی كەریم سلێمان بریكاری وەزارەت لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار بەلیژنەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بەشداریان لە یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی گۆڕانكاری كەشوهەواو ئاسایشی تەندروستی لە شاری بەغدا كرد.
راشیگەیاندوە، لە كۆنفرانسەكەدا لە ماوەكانی پێشودا لەلایەن هەردو تیمی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ ئامادەكاری پێشوەختەی بۆكرابو لەم كۆنفرانسەدا بریكاری وەزارەت لە پانێڵێكدا دیدوبۆچون و هەوڵ و دەستكەوتەكانی وەزارەتی بۆ پاراستنی ژینگەو خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهوا، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی هۆكارەكانی تێكدانی كەشوهەوا خستەڕو، هاوتەریب لەگەڵ كۆی دیدو بۆچونی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی تری حكومەتی هەرێم.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە چەندین بڕیارو راسپاردەو راوبۆچون قسەیان لەبارەوەكراو دوای كۆكردنەوەیان ئاڕاستەی هەردو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بەمەبەستی پابەندبون و جێبەجێكردنی لەپێناو پاراستنی ژینگەو خۆگونجاندن لەگەڵ كەشوهەوا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group