پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیندراوێكدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی پرۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی كارەبا، بەبڕی زیاتر لە (127) ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێت.
لای خۆشیەوە، بەڕێوبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان دەڵێت، لەدەربەندیخان پرۆژیەكی گرنگی رووناككردنەوەی شەقامەكان چوە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە، كە بریتییە لە دانانی تۆڕی رووناكی بۆ شەقامی سەرەكی ناو شاری دەربەندیخان لە تونێلەك تا ناو بازاڕی دەربەندیخان.
ئاماژەی بەوەشداوە، كۆی گشتی بودجەی پرۆژەكە بریتییە لە 127.287.000سەد و بیست و خەوت ملیۆن و دووسەد و هەشتاو حەوت هەزار دینار.
هەروەها، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای "روانین" جێبەجێ دەكرێت و بڕیارە لەماوەی 170 رۆژدا كارەكانی تەواو بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group