كۆڕبەندی ئابوری فەرەنسا-كوردستان لە پاریس دەستیپێكرد

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كۆڕبەندی ئابوری فەرەنسا-كوردستان لەشاری پاریس بە بەشداری شاندێكی حكومەتی هەرێم و وەبەرهێنەران دەستپێكرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی باسی لەدۆخی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵ وڵاتان كردوەو زانیاری پێویستی خستۆتەڕو لەسەر ئاسانكارییەكان بۆ كارگەو كۆمپانیا بیانیەكان لە روی لێخۆشبونی گومرگی و دانانی ناوچەی پیشەسازی و ئاسانكاری لە دامەزراندنی كۆمپانیاكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی، هەروەها باسی پلانی ساڵانەو ئاسانكاری لە دامەزراندنی كارگەكانی كردوە.
راشگەیەنراوە كە وەزیری بازرگانی داوای لە كۆمپانیا فەرەنسیەكان كردوە لەكوردستان خۆیان تۆماربكەن چونكە ئارامەو وەزارەتەكەشیان هاوكاریان دەبێت، بە پێویستیشی زانیوە بازرگانەكانی هەرێم راستەوخۆ لەگەڵ كۆمپانیا فەرەنسیەكان كاربكەن نەك كاڵای فەرەنسی لە رێگای وڵاتێكی ترەوە بگاتە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group